“فایەق زەیدان حاکمی فعلیی عێراقە”
٢٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٢٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شوان داودی، ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند کە فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە ئێستادا وەک “حاکمی فعلی” عێراق دەردەکەوێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە عەلی زەیدی، کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران، کەسایەتییەکی نزیکە لە ناوبراوەوە.
داودی تیشکی خستە سەر جیاوازیی نێوان سیستەمی حوکمڕانی لە بەغدا و هەرێمی کوردستان و وتی، لە بەغدا دەسەڵاتی دادوەری دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی دەکات و ئاڕاستەی دەکات، بە پێچەوانەی هەرێمی کوردستان کە تێیدا دەسەڵاتی سیاسی دەستێوەردان لە کاروباری دادوەریدا دەکات و کۆنترۆڵی کردووە.