پەنجەرە ڕاستییەکانی پشت قەیرانی غاز ئاشکرا دەکات؛ کێڵگەی کۆرمۆر وەک جاران غاز بەرهەم دەهێنێت

٢٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٧:٢٦ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە ڕاستییەکانی پشت قەیرانی غاز ئاشکرا دەکات؛ کێڵگەی کۆرمۆر وەک جاران غاز بەرهەم دەهێنێت

پەنجەرە

دوو سەرچاوەی ئاگادار لەبارەی هۆکاری گرانبوونی غازی ماڵان زانیارییان بە پەنجەرەدا و ئاماژەیان بەوەکرد هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ قەیرانی غاز، چونکە کۆمپانیای دانەگاز هاوشێوەی جاران غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەم دەهێنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئیشوکارەکانی کۆمپانیای دانەگاز، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: جاران کۆمپانیای دانەگاز رۆژانە سەرووی هەزار تۆن غازی بەرهەم دەهێنا، ئێستاش رۆژانە هەزار تۆن غاز بەرهەم دەهێنێت، بۆیە ئەو قەیرانەی لەبازاڕدا هەیە دروستکراوە و هۆکارەکەی گوماناوییە.

غاز بە نرخی ( مەدعوم) بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت و لەبەرامبەر هەر بوتڵێک غاز هەشت بۆ نۆ هەزار دینار وەردەگیرێت، لەکاتێکدا لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی غازەوە بانزینخانەکان نرخەکەیان دوو هێندە گرانکردووە.

سەرچاوەیەکی تری ئاگادار ئاماژە بەوەکرد جاران رۆژانە ١٥٠٠ تۆن غاز لە کۆرمۆر بەرهەم دەهێنرا و ئێستا رۆژانە هەزار تۆن بەرهەم دەهێنرێ.

وتیشی: هۆکاری قەیرانەکە ترسی خەڵک و خواستی زۆرە لەسەر غاز، ئەگینا هیچ هۆکارێک بۆ قەیرانی غاز لەگۆڕێ نییە و بەمزووانە کێشەکە چارەسەر دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو