کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بۆ شایەتیدان لە دژی حەجاج تکریتی لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە بانگکران

٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٣٣ پاش نیوەڕۆ

کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بۆ شایەتیدان لە دژی حەجاج تکریتی لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە بانگکران

پەنجەرە

حەوت کەس لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادار کراونەتەوە تا ئامادەکاری بکەن بۆ سەردانی شاری بەغدا. 

ئەم هەنگاوە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە دانیشتنەکانی دادگای تاوانەکانی عێراق و شایەتیدان لەسەر تاوانەکانی "حەجاج تکریتی"، کە یەکێکە لە تاوانبارانی دۆسیەی ئەنفال.

ئەحمەد مەجید، چالاکوانی بواری ئەنفال، بە پەنجەرەی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ٧ کەس لە کەسوکاری قوربانیان لە سنووری خورماتوو بانگهێشت کراون. بڕیارە کاتێکی دیاریکراویان بۆ دەستنیشان بکرێت تا لەبەردەم دادگای تاوانەکاندا، شاهێدی دەربارەی تاوانەکانی حەجاج  بخەنە ڕوو.

 ئاماژەی بەوەشکرد رەنگە لە ناوچەکانی تریشەوە ژمارەیەکی زیاتر لە سکاڵاکاران ئامادە بکرێن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو تاوانبارە ببنەوە
.
حەجاج تکریتی لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانى بە کوشتن و ئەشکەنجەدانی ئەنفالکراوەکاندا ناوە، ئەوکاتەی سەرپەرشتیاری گرتووخانەی نوگرە سەلمان بووە.

بڕیار وایە لە ئیندەیەکى نزیکدا، دادگای تاوانەکانی عێراق بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی سکاڵاکاران و کەسوکاری قوربانیان، دانیشتن ئەنجام بدات و بڕیاری یاسایی لە دژی تۆمەتبارەکە دەربکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو