بەرزان شێروانی بۆ پەنجەرە: شێروان شێروانی ماوەی هەفتەیەکە مانی لە خواردن گرتووە و جەستەی لاوازبووە

٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٣٦ پاش نیوەڕۆ

بەرزان شێروانی بۆ پەنجەرە: شێروان شێروانی ماوەی هەفتەیەکە مانی لە خواردن گرتووە و جەستەی لاوازبووە

پەنجەرە

بەرزان شێروانی، برای ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی، بە پەنجەرەی ڕایگەیاند، ماوەی حەوت ڕۆژە شێروان لەناو زینداندا مانی لە خواردن گرتووە و بەو هۆیەوە جەستەی لاواز بووە و باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچێت.

بەرزان شێروانی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ قایلکردنی بە شکاندنی مانگرتنەکەی، بەڵام شێروان سوورە لەسەر داواکارییەکانی کە بریتین لە وەرگرتنی مۆڵەتی ماڵەوە و گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی سلێمانی. 

وتیشی: شێروان جەختی کردووەتەوە تا بەڵگەی یاسایی لەسەر هۆکاری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی پێنەدرێت، کۆتایی بە مانگرتنەکەی ناهێنێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو