بۆچی ئەمەریکا هاوکاری دارایی هێزەکانی پێشمەرگە رادەگرێت؟
٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٥١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات کە کەمبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕێکخراوی داع،ش، هۆکاری سەرەکیی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕایگەیاند؛ هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە کە لە ساڵی ٢٠١٤ و لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە داع،ش دەستیپێکرد، پەیوەست بووە بە ئاستی مەترسییەکانی ئەو ڕێکخراوەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ پاشەکشەی مەترسییەکانی ئەو رێکخراوە، بڕینی ئەو هاوکارییانە پرسێکی چاوەڕوانکراو بووە.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، بەپێی پڕۆژەیاسای پێشنیازکراوی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) بۆ ساڵی ٢٠٢٧، بڕی هاوکارییە داراییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکراوەتەوە و لە سفر نزیکبووەتەوە.