ئاستەنگەکانی بەردەم عەلی زەیدی بۆ سەردانی هەولێر لادران؛ پشکی پارتی لە حکومەتی داهاتوو ئاشکرا دەبێت

٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ

ئاستەنگەکانی بەردەم عەلی زەیدی بۆ سەردانی هەولێر لادران؛ پشکی پارتی لە حکومەتی داهاتوو ئاشکرا دەبێت

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە بەغدا، زانیاری نوێی سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و نزیکبوونەوەی لایەنەکانی بۆ پەنجەرە ئاشکرا کرد.

لابردنی ئاستەنگەکان

بەپێی گوتەی سەرچاوەکە، ئەو ئاستەنگ و ڕێگرییانەی لەبەردەم سەردانی عەلی زەیدی، کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ شاری هەولێر هەبوون، لابراون. ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ دێت کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی سیاسی گشتگیر لەگەڵ لایەنە کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

گڵۆپی سەوزی لایەنە شیعەکان بۆ پارتی

سەرچاوە سیاسییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، زەیدی پێشوەختە ڕاوێژی بە لایەنە شیعەکان کردووە سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنی پارتی لە کابینەی نوێدا، لایەنە شیعەکانیش هیچ لارییەکیان لەسەر بەشداریکردنی پارتی و ئەو پێشنیارانە نەبووە کە خستوویەتییە ڕوو.

دەربارەی پۆستە وەزارییەکان، سەرچاوەکەی پەنجەرە وردەکاریی زیاتری خستەڕوو ئاماژەی بەوەکرد  بڕیار دراوە دوو وەزارەت و پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدرێت.

وتیشی: تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە کە ئایا پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران هاوکات وەزیرێک بێت (وەزارەتێکی سیادی بەڕێوە ببات)، یان وەک پۆستێکی جیاواز و سەربەخۆ لە کابینەکەدا بمێنێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو