واشنتۆن گڵۆپی سەوز بۆ زەیدی هەڵدەکات؛ ئەستۆپاکی دارایی و پشتگیریی سیاسی

٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٠٢ پاش نیوەڕۆ

واشنتۆن گڵۆپی سەوز بۆ زەیدی هەڵدەکات؛ ئەستۆپاکی دارایی و پشتگیریی سیاسی

پەنجەرە

بەپێی میدیاکان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی وردبینە ئەمریکییەکان بێبەریبوونی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی فالح زەیدی، لە هەر پەیوەندییەکی دارایی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەرخستووە. 
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە زەیدی وەک جێگرەوەی محەمەد شیاع سودانی دەستنیشانکراوە و ڕووبەڕووی گومانی سیاسی و دارایی بووەتەوە، هەرچەندە زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێش کاندید کردنی رەزامەندی لایەنی ئەمەریکی وەرگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت کە پشت بە زانیارییەکانی کۆمپانیایەکی یاسایی ئەمریکی بەستووە، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و ورد ئاشکرایکردووە کە هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە "عەلی زەیدی" ببەستێتەوە بە چالاکییە داراییەکانی سوپای پاسدارانەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "ئەو سنووردارکردنانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا خراونەتە سەر ناوبراو، بەهۆی تێوەگلانی نەبووە لە پرۆسەکانی سپیکردنەوەی پارەدا."

ئەم زانیارییانە وەک "ئەستۆپاکی" تەماشا دەکرێت بۆ بانکێکی سەر بە زەیدی کە پێشتر لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ڕووبەڕووبوونەوەی گواستنەوەی نایاسایی دراو"، مامەڵەکردنی بە دۆلار لێ قەدەغەکرابوو.

پشتیوانی دیپلۆماسی لە واشنتۆنەوە

لەسەر ئاستی سیاسی، ڕاسپاردنی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق پشتگیریی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا. 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

لەو پەیوەندییەدا، گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن کرا، هەروەها جەخت لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ چەسپاندنی هاوبەشییەکی درێژخایەن کرایەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو