ئایا وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کورد وەردەگیرێتەوە؟
٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٣:٠٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
عەلی زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، سەرقاڵی گفتووگۆکردنە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، تا پێش مۆڵەتە ٣٠ رۆژییەکە ستافی کابینەکەی ئامادە بکات.
کێبڕکێی حزب و لایەنەکان لەسەر پۆست و وەزارەتەکان بەردەوامە، هیچ ئاماژەیەک بوونی نییە بۆ ئەوەی لایەنێک لە لایەنە کاریگەر و خاوەن پێگەکان رێگەی ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێرێت.
وەزارەتە گرنگەکانی ناوخۆ و بەرگریی بۆ شیعە و سونە یەکلا بووەتەوە، بەڵام چارەنوسی وەزارەتی دەرەوە کەپێشتر لای پارتی بووە نادیارە.
پێدەچێت وەزارەتی دەرەوە ببێتە مایەی کێبڕکێ و چاوتێبڕین لەلایەن شیعەکانەوە، ئەمەش لەرێگەی خستنەڕووی پێشنیاری وەرگرتنەوەی لە کورد لەبەرامبەر وەزارەتی تردا .