عەلی زەیدی لە هەرێمەوە وێنەیەکی تەمومژاوی بۆ ئایندەی ئابووریی عێراق دەکێشێت

٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٣٥ پاش نیوەڕۆ

عەلی زەیدی لە هەرێمەوە وێنەیەکی تەمومژاوی بۆ ئایندەی ئابووریی عێراق دەکێشێت

پەنجەرە

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی حکومەتی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان، وێنەیەکی نادیار و پڕ لە ئاڵەنگاریی بۆ ئایندەی دارایی عێراق خستووەتە ڕوو.

سەرچاوەیەکی بەشدار لەو کۆبوونەوانە بە "پەنجەرە"ی ڕاگەیاند کە زەیدی نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی قورسیی دۆخی ئابووریی وڵات دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە کە ئەم دۆخە دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی گەورە لەبەردەم کابینە وەزارییەکەیدا. 

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، زەیدی داوای هاوکاریی لە لایەنە کوردییەکان کردووە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە داراییە توندانەی ڕووبەڕووی حکومەتەکەی دەبنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد زەیدی پێش دەستبەکاربوونی، وێنایەکی ورد و شارەزایانەی بۆ وردەکارییەکانی دۆخی ئابووریی عێراق هەبووە، ئەمەش نیشانەی تێگەیشتنی قووڵی ناوبراوە بۆ ئەو تەنگژە داراییانەی کە چاوەڕوانی ئایندەی وڵات دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو