ناکۆکی لەناو دەستەی مافی مرۆڤ دروست دەبێت
٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٣٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەناو دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، ناکۆکیی لەنێوان ئەندامانی دەستەکە دروست دەبێت. دوو ئەندامی دەستەکە لە یاداشتێکی ناڕەزایەتیدا کە ئاراستەی سەرۆکی دەستەکەیان کردووە، ڕایدەگەیەنن کە بێلایەنیی دەستەکە کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە و مامەڵەیەکی نایەکسان لەگەڵ ڕووداوەکان دەکرێت.
لە یاداشتەکەدا ئەو دوو ئەندامە ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەستەکە لە کاتی ڕووداوەکانی سلێمانیدا "هەڵای گەورە" دروست دەکات، بەڵام لە ئاست ڕووداوەکانی هەولێردا بە سستی مامەڵە دەکات و لایەنگریی پێوە دیارە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سەرۆکێک (کە لە پێکهاتەی مەسیحییە) و پێنج ئەندام پێکدێت؛ سێ ئەندامیان لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوو ئەندامەکەی تریش لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.