دۆخی تەندروستی شێروان شێروانی ناجێگیرە و سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئێستا لە گرتووخانەیە

٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٢:٤١ پاش نیوەڕۆ

دۆخی تەندروستی شێروان شێروانی ناجێگیرە و سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئێستا لە گرتووخانەیە

پەنجەرە

مانگرتنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە خواردن پێدەنێتە یازدەهەمین ڕۆژییەوە، بەو هۆیەشەوە دۆخی تەندروستی ڕووی لە خراپی کردووە و لە ئێستاشدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ بەدواداچوونی دۆخەکەی لە گرتووخانەدایە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، شێروان شێروانی کە لە گرتووخانەی چاکسازیی گەورانی هەولێر بەندکراوە، بەهۆی بەردەوامبوونی لە مانگرتن، لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە. هەر بەو مەبەستە، مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، سەردانی گرتووخانەکەی کردووە بۆ بینینی شێروانی و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی و داواکارییەکانی.

ئەم فشارە تەندروستییەی سەر شێروان شێروانی لە کاتێکدایە کە ناوبراو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دۆخی یاسایی و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکەیدا، ماوەی ١١ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو