ترەمپ هەڕەشەی سڕینەوەی ئێران دەکات و تاران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیمارات
٨ ئایار ٢٠٢٦ - ١:٢٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئاڵۆزییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەیەکی توند ئاراستەی تاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛ ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان، ئەوا "لەسەر نەخشەی جیهان دەسڕێتەوە".
هۆشدارییەکانی تاران
هاوکات لەچوارچێوەی هۆشدارییەکاندا سەبارەت بە تێکچوونی باری ئەمنی لە گەرووی هورمز، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشدارییەکی توندی دایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی ئیمارات. وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پێویستە ئەو دوو وڵاتە نەکەونە ناو ئەو "زۆنگاوەی" کە لەلایەن "لایەنە خراپخوازەکانەوە" بۆیان ئامادە کراوە.
ترەمپ ڕاپرسییەکان ڕەتدەکاتەوە
لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ ئەو ڕاپرسییە نوێیانەی ناوخۆی ئەمریکای ڕەکردەوە کە ئاماژە بە پاشەکشەی پشتگیریی جەماوەری بۆ هەڵگیرسانی جەنگ دەکەن. ترەمپ ئەو ئەنجامانەی بە "ساختە" ناوبرد و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەڵوێستە توندەکانی بەرامبەر بە تاران کردەوە.