نوچە تی ڤی دەکرێتەوە و ستێرک تی‌ڤی ئاڕاستەی کارکردنی دەگۆڕێت

٨ ئایار ٢٠٢٦ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ

نوچە تی ڤی دەکرێتەوە و ستێرک تی‌ڤی ئاڕاستەی کارکردنی دەگۆڕێت

پەنجەرە

دوای ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی "ئاریەن تی‌ڤی"، بڕیارە کەناڵی "ستێرک تی‌ڤی"یش گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیاسەتی میدیایی خۆیدا بکات. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەنجەرە کەوتوون، ستێرک تی‌ڤی سەرجەم هەواڵ و بەرنامە سیاسییەکانی ڕادەگرێت و لەمەودوا زیاتر بایەخ بە بابەتە کولتووری و هونەرییەکان دەدات.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی گۆڕینی سیاسەتی کارکردنی ستێرک تی‌ڤی لەنێوان مانگی ئەیلوول (٩) بۆ تشرینی دووەمی (١١)ی ئەمساڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم وەرچەرخانە لە میدیای بینراودا هاوکاتە لەگەڵ خۆئامادەکردنی کەناڵێکی نوێ بەناوی "نوچە تی‌ڤی". بڕیارە لە ئاینده‌یەکی نزیکدا نوچە تی‌ڤی دەست بە پەخش بکات و جەختی سەرەکی کارەکانیشی لەسەر هەواڵ و بابەتە سیاسییەکان، پرسی ژن و پاراستنی ژینگە دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو