لێکۆڵەرێکی ئێرانی : ٥٠٠ هەزار ئێرانی لە ئیمارات دەژین

٨ ئایار ٢٠٢٦ - ١:٣٤ پاش نیوەڕۆ

لێکۆڵەرێکی ئێرانی : ٥٠٠ هەزار ئێرانی لە ئیمارات دەژین

پەنجەرە

کەریم سەجادپور، لێکۆڵەری دیاری کاروباری ئێران کە لە میدیاکانی ئەمریکادا کار دەکات، تیشک دەخاتە سەر دیاردەی کۆچی بەکۆمەڵی ئێرانییەکان وەک ئاماژەیەک بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی لە تاران. 

سەجادپور ڕایگەیاند کە مرۆڤەکان "بە پێیەکانیان دەنگ دەدەن"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵاتن لە وڵات لەبری سندوقەکانی دەنگدان.

سەجادپور دەڵێت: نزیکەی ٥٠٠ هەزار هاووڵاتی ئێرانی لە تاراوگە و لەنێو خاکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی نیشتەجێن. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە بەرامبەردا، بە کردەیی هیچ هاووڵاتییەکی ئیماراتی لە ناو کۆماری ئیسلامی ئێراندا ژیان بەسەر نابەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو