ئەمریکا ١٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەکرەم کەعبی
٨ ئایار ٢٠٢٦ - ١:٣٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی بڕیارێکی نوێی دژی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "نوجەبا"ـی عێراقی ڕاگەیاند و بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاریکرد بۆ هەر کەسێک کە زانیاریی وردی لەسەر شوێنی مانەوەی (ئەکرەم کەعبی)ـیان پێبدات.
ئەمریکا کەعبی تۆمەتبار دەکات بەوەی لە پشت هێرشکردنە سەر دامەزراوە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە ناو خاکی عێراقدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، حکومەتی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ پاراستنی سەرباز و دیپلۆماتکارانی لە عێراق، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار بنکە سەربازییەکانیان ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی و درۆن بوونەتەوە.
زووتنەوەی نوجەبا یەکێکە لە گروپە چەکدارە دیارەکانی ناو "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" و لەلایەن واشنتۆنەوە وەک گروپێکی نزیک لە ئێران پۆلێن دەکرێت.