بۆ بەشداریکردن لە دادگاییکردنی عەجاج تکریتی؛ دوو تیمی جیاواز لە هەرێمەوە چوونە بەغدا
٨ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٣٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەمەبەستی ئامادەبوون و بەشداریکردن لە پرۆسەی دادگاییکردنی (عەجاج تکریتی)، یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ئەنفال، دوو تیمی جیاواز لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە شاری بەغدا.
سێ سەرچاوەی جیاواز لە بەغداوە بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند؛ تیمەکان بەسەر دوو لایەندا دابەش بوون:
* تیمێک لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمەوە نێردراون. ئەم تیمە لە ١٥ کەس پێکهاتوون و لە هەولێرەوە چوونەتە بەغدا، کە چوار کەسیان بەرپرسن لە وەزارەتەکە و ژمارەیەک شاهێدی دۆسیەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
* تیمی دووەم لەلایەن نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە ڕێکخرابوو، کە پارێزەرێک سەرپەرشتی دەکرد و ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و شایەتحاڵانی تاوانەکەی لەگەڵدابوو.