یەدەگی دراوی بیانیی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە
١٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:١٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
نەبیل مەرسوومی، شارەزای بواری ئابووری ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی قەبارەی قەرزی ناوخۆیی بۆ ۹٦.٦ ترلیۆن دینار، یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی عێراق تەنها لە ماوەی دوو هەفتەدا (لە ٩ بۆ ٢٣ی نیسانی ڕابردوو)، بە بڕی زیاتر لە ٣ ترلیۆن دینار دابەزیوە.
مەرسوومی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم زانیارییانە پشتبەستوون بەو داتایانەی لە ماڵپەڕی فەرمیی بانکی ناوەندی بڵاوکراونەتەوە.
کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی کاریگەری لەسەر بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار دەبێت، بەوپێیەی یەدەگی دراوی بیانی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار رادەگرێت.