شەڕی وەزارەتە سیادییەکان؛ کێ دەبێتە خاوەنی کلیلی نەوتی عێراق؟

١٢ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٢٠ پاش نیوەڕۆ

شەڕی وەزارەتە سیادییەکان؛ کێ دەبێتە خاوەنی کلیلی نەوتی عێراق؟

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمشەو لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە دابەشکردنی وەزارەتە سیادییەکان ئەنجام بدەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، کێشەی سەرەکی کۆبوونەوەکە لە دەوری وەزارەتی نەوت دەسوڕێتەوە؛ هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، نووری مالیکی و عەمار حەکیم داوای ئەو وەزارەتە دەکەن. 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا هیچ کام لەو لایەنانە ئامادە نین لەپێناو وەرگرتنی وەزارەتی دارایی، دەستبەرداری پۆستی وەزیری نەوت بن.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەکەی پەنجەرە ئاشکرای کرد کە عەلی زەیدی داوای کردووە پۆستی وەزیری ناوخۆ بۆ خۆی بێت و ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو