وردەکاری پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی پێشمەرگە
١٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٥٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەنجەرەی راگەیاند: "شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، واژۆی لەسەر فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەت و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ کرد."
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ماوەیەکی درێژ راگیرابوو، بە جۆرێک:
* پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣وە راگیرابوو.
* پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ لە مانگی ئەیلوولی (٩)ی ٢٠٢٢ ەوە راگیرابوو.
سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی واژۆکردنی ئەو بڕیارە لەم ماوەیەی دواییدا، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی و کارگێڕی لە لیستی ئەفسەرانی هێزەکانی ٧٠ ببووە هۆی دواکەوتنی پرۆسەکە، بەڵام دوای چارەسەرکردنیان، لە ئێستادا بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.