فایەق زەیدان دێتە سەر هێڵ؛ هۆشداریی لەبارەی وادە دەستورییەکان دەدات.

١٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٠٣ پاش نیوەڕۆ

فایەق زەیدان دێتە سەر هێڵ؛ هۆشداریی لەبارەی وادە دەستورییەکان دەدات.

پەنجەرە

کێشەی دابەشکردنی وەزارەتە سیادییەکان لە نێوان لایەنە شیعەکاندا بەردەوامە و تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر کاندیدی وەزارەتەکانی (نەوت، ناوخۆ و دارایی).
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، لە نێو لایەنە سیاسییە شیعەکاندا پێشنیازێک گەڵاڵە کراوە بۆ ئەوەی ئەو وەزارەتانەی کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، ڕەوانەی پەرلەمان بکرێن بۆ دەنگدان. 

ئەم هەنگاوە بە ئامانجی تێپەڕاندنی کابینەکەی عەلی فالح ئەلزەیدییە لە وادەی دیاریکراودا، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی تەواوی وەزارەتە ناکۆکەکان بکرێت.

هاوکات، فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هاتووەتە سەر هێڵ و لەگەڵ لایەنە شیعەکان لە پەیوەندیدایە. زەیدان داوا دەکات کە دەبێت حکومەتی نوێ لە چوارچێوەی وادە دەستورییەکاندا ببرێتە پەرلەمان و پڕۆسەی دەنگدان لەسەر کاندیدەکان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی وڵات نەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستورییەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو