ڤیتۆی ئەمەریکا میلیشیاکانی لە کابینەی نوێی حکومەت دوورخستەوە

١٦ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٠٧ پاش نیوەڕۆ

ڤیتۆی ئەمەریکا میلیشیاکانی لە کابینەی نوێی حکومەت دوورخستەوە
میلیشیا شیعییەکان و ئەمەریکا

پەنجەرە 

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەی نوێ بەخشی، دەرکەوت کە گروپە چەکدارە شیعییەکان هیچ پۆستێکی وەزارییان وەرنەگرتووە. بەپێی زانیارییەکان، ئەمە پەیوەندی بەو ڤیتۆیەوە هەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر بەشداریی ئەو گروپانە لە ناوەندەکانی بڕیاردا دایناوە.

کێ پۆستەکانی وەرگرت؟

ئەو وەزیرە شیعانەی توانییان متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنن، نوێنەرایەتی لایەنە سیاسییەکانی وەک (رەوتی حیکمە، هاوپەیمانی ئەبشر یا عێراق، نەهجی وەتەنی، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لەگەڵ رێکخراوی بەدر) دەکەن.

دابڕانی گروپە چەکدارەکان

لەنێو لیستە پەسەندکراوەکەدا، هیچ کام لە کاندیدەکانی (عەسایبی ئەهلی حەق، کەتائیبی سەیدولشوهەدا و گروپەکانی تری سەر بە مقاوەمە) بوونیان نەبوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کاریگەریی گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت.
وەزارەتە بەتاڵەکان؛ چاوەڕوانی بۆ هەلێکی تر
سەرەڕای ئەوەی چەند وەزارەتێک بەبێ وەزیر ماونەتەوە، پێدەچێت ئەو پۆستانە وەک "پشک" بۆ عەسایبی ئەهلی حەق و فراکسیۆنی رەیان کلدانی (بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران) دەستنیشان کرابن. وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم لایەنانە چاوەڕێی خاوبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بکەن، تاوەکو لە دەرفەتێکی گونجاودا کاندیدەکانیان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و متمانەیان بۆ وەربگرن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو