گۆڕانی ئاراستەی گەشتیاران بۆ دەروازەی مونزەرییە بەهۆی ڕێگرییەکانی باشماخ و پەروێزخان

١٦ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٠٩ پاش نیوەڕۆ

گۆڕانی ئاراستەی گەشتیاران بۆ دەروازەی مونزەرییە بەهۆی ڕێگرییەکانی باشماخ و پەروێزخان

پەنجەرە 

بەهۆی قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخان بەرەو کۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕوویان لە دەروازەی مونزەرییە کردووە بۆ گەشتەکانیان.

ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بکەن، ڕووبەڕووی چەند خەرجییەک دەبنەوە کە بەم شێوەیە دابەش بووە:
* لە دیوی عێراق: بڕی ٣٥ بۆ ٤٥ هەزار دینار وەک ڕسوماتی سەرەتایی وەردەگیرێت.
* لە دیوی ئێران: بڕی ١٠٠ دۆلار وەک بارمتە (تەئمینات) و بڕی ٥٠ دۆلار بۆ مافی سووتەمەنی (بۆ ئەوەی بتوانن لە بەنزینخانە حکومییەکان سووتەمەنی وەربگرن.

تا ئێستا ئیدارەی دەروازەکان هۆکاری قەدەغەکردنی سەردانی گەشتیارانیان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ ئێران رووننەکردووەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو