شکستهێنانی کاندیدی وەزارەتەکان لەنێو پەرلەمان پەیام بوو بۆ حزبەکانیان

٢١ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:١٨ پاش نیوەڕۆ

شکستهێنانی کاندیدی وەزارەتەکان لەنێو پەرلەمان پەیام بوو بۆ حزبەکانیان

پەنجەرە

ئەندامێکی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە متمانەنەدان بە ژمارەیەک لە کاندیدانی وەزارەتەکان لەنێو پەرلەماندا، تەنها ڕەتکردنەوەی کەسەکان نەبووە، بەڵکو پەیامێکی سیاسیی ڕوون بووە بۆ خودی حزب و لایەنە پاڵپشتیکارەکانیان.

شوان داودی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ پەنجەرە ڕایگەیاند: "بەرەی (سودانی، حەلبوسی، خەزعەلی و یەکێتی) کاتێک ڕێگرییان کرد لەوەی کاندیدەکانی هەریەکە لە (مالیکی، پارتی و موسەنا سامەڕائی) متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنن، تەنها لە کاندیدەکانیان نەدا، بەڵکو لە پێگەی حزبەکانیانیاندا، لەو ڕێگەیەشەوە پەیامی سیاسییان ئاڕاستە کردن."

داودی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هاوکێشە نوێیە نیشانەی گۆڕانکارییە لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا و وتی: "پەیامەکە زۆر ڕوونە؛ ئەم قۆناغەی ئێستا بە تەواوی لە ڕابردوو جیاوازە و لەمەودوا قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکات."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو