“بێدەنگی پێش زریان”؛ پەیامە نوێیەکەی ترەمپ چی لێدەخوێنرێتەوە؟

٢١ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٢٠ پاش نیوەڕۆ

“بێدەنگی پێش زریان”؛ پەیامە نوێیەکەی ترەمپ چی لێدەخوێنرێتەوە؟

پەنجەرە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Truth Social) پۆستێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا پەیامی سیاسی و سەربازیی گەیاندووە و نوسیویەتی” بێدەنگی پێش زریان”.

ترەمپ لەگەڵ پۆستەکەیدا وێنەیەکی خۆی بڵاو کردووەتەوە، 
کە کڵاوێکی سووری لەسەرە و بە دەست ئاماژە بەرەو پێشەوە دەکات، ئەمە پەیامی هۆشداریدان یان ڕووبەڕووبوونەوەی لە پشتەوەیە.

هەر لەوێنەکەدا، ئەفسەرێکی باڵای هێزی دەریایی لە پشتی ترەمپەوە وەستاوە کە جلی فەرمی سەربازیی لەبەردایە، ئەمەش ئامادەکاریی  بۆ شەڕ لێدەخوێنرێتەوە.

لە پشت وێنەکەی ترەمپەوە، وێنەی دەریا و کەشتییەکی جەنگیی گەورە شانبەشانی چەند بەلەمێکی جەنگیی بچووکتر کە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان پێوەیە دەبینرێت، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دەریادا.

ئەم پۆستەی ترەمپ بە گشتی وەک پەیامێکی هەڕەشەئامێز یان ڕاگەیاندنی قۆناغێکی نوێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی و توندبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا لێکدەدرێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو