یەکێتی و پارتی؛ کۆبوونەوە و پەیوەندییەکان لە پشت پەردەوە بەردەوامن
٢١ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٢٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، سەرەڕای بوونی ناکۆکییە قووڵەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوانیان بە تەواوەتی نەپچڕاون.
سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە دوور لە چاوی کامێراکان و بەنهێنی، کۆبوونەوە لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدراون، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو کۆبوونەوانە لەسەر ئاستی سەرۆکی دوو پارتەکە نەبوون.
هاوکات ئەو سەرچاوەیە بۆ پەنجەرە جەختی لەوەشکردەوە، جگە لە دیدارە ناڕەسمییەکان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و گۆڕینەوەی پەیام و نامەکان لە نێوان سەرکردایەتی یەکێتی و پارتیدا بەردەوامییان هەیە و ڕێڕەوی پەیوەندییەکان دانەخراوە.