لەژێر سێبەری حکومەتەکەی زەیدیدا؛ مالیکی بەرەیەکی سیاسیی نوێ پێکدەهێنێت

٢٣ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٥٤ پاش نیوەڕۆ

لەژێر سێبەری حکومەتەکەی زەیدیدا؛ مالیکی بەرەیەکی سیاسیی نوێ پێکدەهێنێت

پەنجەرە

پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، عارف حەمامی، ئاشکرایکرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا قەوارە و هاوپەیمانێتییەکی سیاسیی گرنگ بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا ڕادەگەیەنرێت.

عارف حەمامی ڕایگەیاند: "پرۆسەی سیاسی لە عێراق پێویستی بە چاکسازیی و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکەی هەیە، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەرجەم پێکهاتەکان بکات و دوور بێت لە فریودان و مانۆڕی سیاسی و دەستکاریکردنی شایستەی هێز و ڕەوتە سیاسییەکان."

حەمامی ئاماژەی بەوەشکرد کە پێکهێنانی ئەم قەوارە سیاسییە گرنگە ئاسۆی دەرکەوتووە و لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا ڕادەگەیەنرێت، جەختیشی کردەوە کە مالیکی ڕژدە لەسەر پارێزگاریکردن لە پرۆسەی سیاسی.

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە: "ئەنجامەکانی دانیشتنی دەنگدان لەسەر حکومەتەکەی عەلی زەیدی، زۆر ڕاستی ئاشکرا کرد؛ ئەمەش پێویستی بە زنجیرەیەک ڕێکار هەیە بۆ دەستەبەرکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سیاسی دوور لە ئەجێندای دەرەکی."

لە کۆتاییدا ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو ڕایگەیاند کە قۆناغی داهاتوو، بڕیاری گرنگ و چارەنووسساز بەخۆیەوە دەبینێت کە دەبنە هۆی بەهێزکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو