پارتی ئازادی کوردستان تۆمەتەکانی ئێران رەتدەکاتەوە: دەیانەوێت شەرعیەت بە هێرشەکانیان بدەن
٢٣ ئایار ٢٠٢٦ - ٧:٥٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پارتی ئازادی کوردستان (پاک) ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ناردنی چەک و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوخۆی ئێران دەکەن و رایدەگەیەنێت، ئەم تۆمەتانە تەنها بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانن.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەنجەرە رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن گوایە چەک و تەقەمەنی رەوانەی ئێران کراوە و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، دوورن لە راستییەوە."
وتەبێژی (پاک) جەختی لەوەش کردەوە کە تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستان بە ناردنی چەک، هیچ بنەمایەکی نییە و وتی: "ئەم ههنگاوه تەنیا شەڕفرۆشتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە هەرێمی کوردستان."
نادری لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە ئامانجی پشت ئەو تۆمەتبارکردنانە کرد و رایگەیاند: "ئێران لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە تۆمەتە بێ بنەمایانەوە، دەیەوێت شەرعیەت بەو هێرش و پێشێلکارییانە بدات کە بە بەردەوامی دەیکاتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان."