مەسعود بارزانی نوێنەری ناردووەتە لای بەشێک لە سەرۆک حزبەکان

٢٣ ئایار ٢٠٢٦ - ٨:٠٤ پاش نیوەڕۆ

مەسعود بارزانی نوێنەری ناردووەتە لای بەشێک لە سەرۆک حزبەکان

پەنجەرە

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنەرێکی تایبەتی خۆی رەوانەی لای بەشێک لە سەرۆکی حیزبە سیاسییەکان کردووە و تێیدا پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان یان ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی لەگەڵدا تاوتوێ کردوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست پەنجەرە کەوتوون، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، وەک نوێنەری تایبەتی بارزانی سەردانی سەرۆک حیزبەکانی کردووە بۆ گەیاندنی پەیامەکەی سەرۆکی پارتی لەسەر داهاتووی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێم.

سەرچاوە تایبەتەکەی پەنجەرە ئاماژەی بەوەکرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان لاریی لە هیچ کام لە بژاردەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمان یان دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن نییە، بەڵام زیاتر مەیلی بەلای بژاردەی کاراکردنەوەی پەرلەمانە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو