حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات ڕێوشوێنی خۆپارێزیی دەگرنەبەر
٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەی یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایکرد، هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی لەکاتی ڕوودانی ئاڵۆزیدا نەکرێنە ئامانج.
سەرکردەیەکی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێمە پابەندین بە بەڵێنەکانمانەوە و هیچ جموجۆڵێکی چەکدارییمان نییە.
هەروەها وتیشی: ڕێوشوێنی خۆپارێزیمان گرتووەتەبەر وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دا.
ئەم قسانە لەکاتێکدایە کە سەرچاوە رۆژنامەوانی و سیاسییەکان باس لە دووبارە ڕوودانەوەی شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا دەکەن، هەروەک ئێرانیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک، ژمارەیەک ڕێوشوێنی ئامادەکاریی گرتووەتەبەر.
لایخۆیەوە، خەلیل نادریی، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێمە هەموو کاتێک ڕێوشوێنی خۆپارێزیمان گرتووەتەبەر، ئەمە پەیوەندی بەهیچ پێشهات و ڕووداوێکەوە نییە.