وردەکاری نەخۆشییەکەی محەمەدی حاجی مەحمود 

١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٥٦ پاش نیوەڕۆ

وردەکاری نەخۆشییەکەی محەمەدی حاجی مەحمود 

پەنجەرە

دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەڵمانیای کرد و دواتر گەڕایەوە بۆ کوردستان، زەرد هەڵگەڕانی ڕەنگی و ڕووخسارە ماندووەکەی محەمەدی حاجی مەحمود بووە جێی سەرنجی بەشێک لە هاوڵاتییانی هەرێمی کورستان.

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە ئەڵمانیا لیترێک ئاو لە سییەکانی کاکە حەمە دەرهێنراوە، ئەمەش بە هۆکاری کاریگەری کیمیایی هەڵەبجە لەسەر جەستەی کە دوو ڕۆژ دوای ڕووداوەکە چوو بووە ئەو شارە.

دەشڵێت: قاچەکانیشی توشی ئاوسان بوون، بۆیە دەبێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر جارێکی تر بۆ ئەڵمانیا بگەڕێتەوە.

جەختیشیکردەوە: کاکە حەمە گرفتی شەکرە و فشاری خوێنی نییە، تەنها گرفتی سییەکانی هەیە.

هەرچەندە بەرپرسەکەی سۆشیالیست هۆکاری نەخۆشییەکەی کاکە حەمەی بۆ کاریگەریی کیمایی گێڕایەوە، بەڵام پزیشکێکی پسپۆر ئەمە رەت دەکاتەوە

پزیشکە پسپۆرەکە بۆ پەنجەرە، وتی: ئەو نیشانانەی سەرچاوەکەی سۆشیالیست باسی کردوە رەنگە پەیوەندیان بە نەخۆشی ترەوە هەبێت نەک کاریگەریی کیمایی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو