زۆرینەی کاندیدانی سلێمانی خاوەنی بڕوانامه‌ى بەکالۆریۆسن
١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:١٩ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
به‌پێی به‌دواداچوونی ڕێكخراوێكى چاودێری په‌رله‌مانى عێراق، زۆرینه‌ى كاندیدانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسن و كه‌مترینیشیان ئاماده‌یین.
ڕێكخراوى كوردستان بۆ هه‌موان، له به‌دواداچوونێكدا ده‌رباره‌ى بڕوانامه‌ى كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه بڕیاره 11ـى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، چه‌ند داتایه‌كى خستوه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه، كاندیده‌كانى سلێمانى كه ژماره‌یان (136) كاندیده، زۆرینه‌یان كه (82) كه‌سن، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسیان هه‌یه. به‌دواى ئه‌ویشدا هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى دكتۆرا دێت كه (20) كاندیدن.
هاوكات (12) كاندید خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌رن و (18) كاندیدیش بڕوانامه‌كانیان دبلۆمه.
هه‌رچی بڕوانامه‌ى ئاماده‌ییه، كه‌مترینه؛ به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها (4) كاندید ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌یان هه‌یه.