دوای ساڵێک و ٢ مانگ؛ ٦ ئەندام بەردەوامن لە بایکۆت کردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:١٩ پاش نیوەڕۆ

دوای ساڵێک و ٢ مانگ؛ ٦ ئەندام بەردەوامن لە بایکۆت کردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

پەنجەرە

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک و دوو مانگ بەسەر پيکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دا، هێشتا شەش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەردەوامن لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە.

شەوی 10 ی مانگی هەشتی 2024، فراکسیۆنی یەکێتی و کوتلەی بابلیۆن و سێ ئەندامی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە بێ پارتی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی لە ئوتێل رەشیدی شاری بەغدا کۆبوونەوەو پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکیان ڕاگەیاند.

دوو ئەندامی ئەنجومەنەکە لە هاوپەیمانێتی عەرەبی، دوو ئەندامی پارتی و دوو ئەندامەکەی بەرەی تورکمانی کە ناڕازین لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و بە نایاسایی ناوی دەبەن، تا ئێستا بەردەوامن لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو