"ژمارەی قوربانییەکانی لالەزار نازانین"

٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٢٩ پاش نیوەڕۆ

"ژمارەی قوربانییەکانی لالەزار نازانین"

پەنجەرە

سەرکردەیەکی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کەسانە نازانن کە لە ڕووداوی هێرشکردنە سەر لالەزاردا بوونەتە قوربانی، چونکە زانیارییەکانیان لێ شاردراوەتەوە.

ژینۆ محەمەد، سەرکردەی بەرەی گەل، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پرسی قوربانییەکانی لالەزار تەنها گرێدراو نییە بە بەرەی گەلەوە، بەڵکو پرسێکە و پەیوەندی بە هەموو ئازادی خوازێکەوە هەیە.

دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایانگەیاندووە، 5 کەس لە ڕووداوەکەی ڕۆژی 22 ی ئابی ئەمساڵ دا بوونەتە قوربانی، 3 کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان و دوو چەکداری سەر بە لاهور شێخ جەنگی.

ژینۆ محەمەد دەڵێت: ئەرکی هەموو لایەکە هەوڵی ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کەسانە بدات کە لەڕووداوەکەی لالەزاردا دەستگیرکراون یاخود بوونەتە قوربانی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو