دیوی پشت هۆشدارییەکانی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا

٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٢٤ پاش نیوەڕۆ

دیوی پشت هۆشدارییەکانی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا

پەنجەرە

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، بەردەوام هۆشداریی دەدات لە هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکاتێکدا کۆمیسیۆن بەردەوامە لە ڕێوشوێنەکانی و لایەنەکانیش سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن.

بەڕای چاودێرانی سیاسی، نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ئاگاداری هاوکێشەکانی پشت پەردە و هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردنە، بۆیە هەمیشە هۆشداریی لە دواخستنی پرۆسەکە دەدات.

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا دژی دواخستنی هەڵبژاردن و بەردەوامبوونی حکومەتەکەی سودانییە، ئەو دەیەوێت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە کۆتایی بە سودانی بهێنێت و دەرفەت بۆ پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەر و دواخستنی هەڵبژاردن نەهێڵێتەوە.
 
شارەزایانی بواری سیاسی پێیانوایە، هەرچەندە کۆمیسیۆن سەرقاڵی ئامادەکارییە، بەڵام ڕوودانی بچوکترین کێشە و دابڕانی کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکانی، مەترسی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن دروستدەکات لە وادەی دیاریکراودا.

بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دا مشتومڕ لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن دروستبووە، بەوپێیەی بەشێک لە لایەنەکان دژی دواخستنی پرۆسەکەن.

تائێستا هیچ ئەگەرێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئارادا نییە، کە بڕیارە ڕۆژی 11ـی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەوپێیەی ئەنجام نەدانی پرۆسەکە تەنها دەنگۆ و هەوڵی پشت پەردەیە، هیچ لایەنێک بەفەرمی مەسەلەکەی نەوروژاندووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو