حەوزی حەمرین؛ کورسییەک و چوار کاندید
٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٦:٤٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چوار کاندید لە ناحیەی جەلەولای پارێزگای دیالە کێبڕکێی یەکتری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوو لە کاندیدەکان سەر بە عەشیرەتی کروین ئەو عەشیرەتەی ڕووبەڕووی پێشمەرگە بوونەوە لە ساڵی 2014.
مزهر کروی، کاندیدی هاوپەیمانێتی "السیادە"ە یەو ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، بە بەهێزترین کاندیدی جەلەولا دادەنرێت، بەوپێیەی برازای سەرۆک عەشیرەتی کروییە.
ئەیاد عەلی کروی، کاندیدی هاوپەیمانێتی "العزم" ە بەسەرۆکایەتی موسەنا سامەرائی و کێبڕکێی کاندیدەکانی تر دەکات، ئەم کاندیدە لەلایەن چەند فەرماندەیەکی سوپاوە پاۆپشتی لێدەکرێت.
سائب حەربی، کاندێدێکی تری ناحیەی جەلەولایە و لەسەر لیستی "الصقورنا"ی سەلیم جبوری سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان خۆی کاندیدکردووە، هەروەها عەبدوڵا ئەیاد لهێبی لەسەر لیستی هاوپەیمانێتی "الحسم الوطني" بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی وەزیری بەرگری خۆی کاندید کردووە.