پارتی چاوی لە دەنگی عەرەبەکانی مەخمورە 

٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٥١ پاش نیوەڕۆ

پارتی چاوی لە دەنگی عەرەبەکانی مەخمورە 

پەنجەرە

پارتی دیموکراتی کوردستان چاوی لەسەر بەدەستهێنانی دەنگی بەشێکی زۆر لەو عەرەبانەیە کە نیشتەجێی قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای نەینەوان، ژمارەیەک کاندیدی عەرەبیشی لەو قەزایە داناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای مەخمور کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی چەند کاندیدێکی عەرەبی لە قەزای مەخمور هەیە، دیارترینیان ئەبو زیاد لهێبییە.

دەشڵێت: هێزەکانی حەشدی نیشتمانی کە سێ فەوجن و سەر بە حکومەتی عێراقن، هەروەها کەسایەتییە عەرەبەکانی مەخمور لە پارتییەوە نزیکن.
قەزای مەخمور، لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە و لەلایەن عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام لەڕووی جوگرافییەوە لەشاری هەولێرەوە نزیکە، ژمارەی دەنگدەرانی قەزاکەش بە نزیکەی 30 هەزار دەنگدەر مەزەندە دەکرێت.

دانیشتوانی مەخمور تێکەڵەن لە هاوڵاتی کورد و عەرەب، پۆستە گرنگەکانی قەزاکە لەلایەن کادیرانی پارتییەوە بەڕێوە دەبرێن و بەشێک لە پۆستەکانیش لای عەرەبی سونەیە.

سەرچاوەکە دەڵێت: بەشێکی زۆر لە عەرەبەکانی مەخمور بە ئاشکرا لایەنگیری پارتین و بانگەشە بۆ پارتی دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو