جوڵەی د۱عـ.،ـش؛ لە سوریا جموجۆڵ هەیە و لە عێراق چاودێری دەستیپێکرد
٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەکاتێکدا ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی ئاماژە بە خۆ ڕێکخستنەوەی د۱عـ.،ـش لە سوریا دەکات لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە چەند ناوچەیەک، فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت چاودێری جموجۆڵی د۱عـ.،ـش دەکرێت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی پێشمەرگە خۆبەخشەکان لە چیای قەرەچوغ، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: د۱عـ.،ـش بەشێوەی مەفرەزەی بچووک و گەڕۆک بەناوچەکەدا دەسوڕێنەوە، بەڵام هێزی گەورەیان نییە و لە فڕۆکە دەترسن.
دەشڵێت: چەکدارەکانی د۱عـ.،ـش لەنێو چەم و نزیک زێ و چیاکانن، ئەوان کات بەڕێ دەکەن و چاوەڕێی ڕوودانی ڕووداو و پێشکهاتن لە عێراق ڕووبدات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریکی، لەماوەی مانگی ئایاردا د۱عـ.،ـش 20 هێرشی بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە ئەنجامداوە، بەو هۆیەوە 10 ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە و 15 تریش برینداربوون.
جم و جۆڵی د۱عـ.،ـش لە سوریا لەکاتێکدایە، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەردەی لەسەر گفتووگۆیەکی نهێنی لابرد و ئاشکرایکرد، ئەمەریکا بە "کەمپی هۆل" هەڕەشەی لێکردوون ئەگەر یاسای حەشدی شەعبی تێپەڕێنن.
غازی فەیسەڵ دەڵێت" ئێمە هێزەکانی هاوپەیمانانمان ئاگادار کردەوە، د۱عـ.،ـشـ.،ـەکـ،.ـان لەڕووی سەربازییەوە تێکشکاون، بەڵام لەڕووی فکرییەوە هێشتا بەهێزن و لایەنگریان هەیە، بۆیە بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن.