ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: “تەوتین” کۆتایی هات و “هەژماری من” سەرکەوت
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:١٩ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر “هەژماری من” نییە و وروژاندنی ئەم بابەتە بۆ موزایەدەیە، ئەگینا “ هەژماری من” سەرکەوت و “تەوتین” کۆتایی هات.
شوان محەمەد رۆستەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "هەژماری من چەسپا و جگە لە کۆمەڵێک خەڵکی لابەلا کەس تێبینی لەسەر نییە، مەعقول نییە دژایەتی ژێرخانی بەهێزی ئەلیکترۆنی کوردستان بکرێت."
بەپێی پێگەی “هەژماری من” نزیکەی 600 هەزار موچەخۆر کارتە بانكییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا وەرگرتووەتەوە، هەروەها 90%ـى فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی “هەژماری من”ـیان پڕ کردووەتەوە.
شوان محەمەد، دەڵێت: “هەژماری من هیچ گرفتێکی نییە و لەداهاتوودا دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری کوردستان."
هه‌ژماری من، یه‌كێكه له پرۆژه‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌كو ده‌ستكه‌وت بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات. پرۆژه‌كه بریتییه به بانكییكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكیی له ژماره‌یه‌ك بانكی بازرگانى له هه‌رێم و هه‌روه‌ها بانكی بازرگانى عێراقی كه بانكێكى حكومییه. به‌ڵام پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ڕه‌د ده‌كرایه‌وه و داواكرا هاوشێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق، به بانكییكردنه‌كه له بانكه عێراقییه‌كان بێت كه پرۆسه‌كه له‌وێ به "ته‌وتین/ توطین" ناسراوه. ئه‌م داوایه له سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا یه‌كێتی نیشتمانى كوردستانیش هاته پاڵی و پشتگیریی كرد، به‌ڵام دواتر پاشه‌كشه‌ى لێ‌كرد و ڕێگه‌ى به به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى "هه‌ژمارى من" دا له سنوورى سلێمانى.