عەسایبی ئەهلی حەق؛ لە سوتاندنی ئاڵای کوردستانەوە بۆ هەڵکردنی

٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٢٥ پاش نیوەڕۆ

عەسایبی ئەهلی حەق؛ لە سوتاندنی ئاڵای کوردستانەوە بۆ هەڵکردنی

پەنجەرە

کاندیدێکی لیستی “الصادقون”ـی سەر بە عەسایبی ئەهلی حەق لە پارێزگای دیالە، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا ئاڵای کوردستانی لە تەنیشت ئاڵای عێراق دا داناوە، لە کاتێکدا ئه‌و گروپه‌ تۆمەتبار دەکرێت بە سوتاندنی ئاڵای کوردستان لەو پارێزگایە.

ئەرکان وەیس موراد، کاندیدی کورد لە لیستی “الصادقون”ـی سەر بە عەسایبی ئەهلی حەق لە قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە، لە کاتی کۆڕ و کۆبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا، ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای عێراق دادەنێت.

هەرچەندە لایەنە شیعەکانی عێراق ژمارەیەک کاندیدی کوردیان لەخانەقین هەیە، بەڵام زۆربەی ئەو کاندیدانە بە بێ ئاڵای کوردستان و بە ئاڵای عێراقەوە بانگەشە دەکەن.

لەڕۆژی 17ـى ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، کاتێک هێزە عێراقییەکان لە نزیک مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی ئاڵای کوردستانیان سوتاند، ئەوکات عەسایبی ئەهلی حەق بە ئه‌نجامدانى ئه‌و کارە تۆمەتبار کرا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو