سەرچاوەیەکی نزیک لە پەکەکە: تائێستا نازانین هەنگاوەکەی سبەینێ چییە
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٠٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک لە پەکەکە باس لەوە دەکات تائێستا ڕوون نییە لەلایان ئەو هەنگاوەی بڕیارە سبەی حزبەکە بینێت پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی، چییە.
سەرچاوەکە بە پەنجەرەی وت: تائێستا نازانین سبەی هەنگاوەکە چی دەبێت، ئەگەرچی گومان هەیە کە لە درێژەی پیشاندانی نیازپاکییەکانی ئەو حزبە بۆ پرۆسەی ئاشتی، پۆلێک گەریلای بە ڕابەرایەتی فەرماندەیەک بگەڕێنەوە تورکیا.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی نزیک لە پەکەکە ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە: بڕیارە سبەی گەریلاكانی ئەو حزبە لەچوارچێوەی بانگەوازەکەی ڕێبەری زیندانیکراوی حزبەکەیان- عەبدوڵڵا ئۆجەلان، "هەنگاوێکی مێژوویی دیکە بگرنەبەر."
ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژی 12ـی تەمووزی ئەمساڵ، گروپێکی سی کەسیی لە گەریلاکانی پەکەکە، لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سلێمانی لە مەراسیمێکدا چەکەکانیان سووتاند، ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی ئەو حزبە بۆ بەدەمەوەچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.