كاره‌با؛ ئه‌و چه‌كه‌ى یه‌كێتى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى ده‌كات
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:١٥ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
"نه‌مانهێشت غازه‌كه ببنه ده‌ره‌وه بۆیه كاره‌با بوو به 24 سه‌عاتی". ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه كه بافڵ تاڵه‌بانى- سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ى لیستی حزبه‌كه‌یدا له هه‌ڵه‌بجه خستیه‌ڕوو، هه‌ر به ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌ك نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه و كارتێكى تر‌ى فشار بوو كه به ڕووى پارتی دیمو‌كراتى كوردستاندا به‌رزی كرده‌وه.
ئه‌وه‌ى زانراوه ئه‌وه‌یه كه شاده‌ماری كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان له سنوورى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتییه، به‌وپێیه‌ى گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى كاره‌با له‌م سنووره‌یه.
نه‌خشه‌ى دابه‌شبوونى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بای هه‌رێم
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى په‌نجه‌ره، له‌سه‌ر ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به ئاو، ته‌نها 2 وێستگه‌ى كاره‌با له هه‌رێمدا هه‌یه (دوكان و ده‌ربه‌ندیخان) كه هه‌ردووكیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتین. ئه‌م وێستگانه ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌میان كه‌مبووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تى به‌كاریگه‌ریی كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له‌و دوو به‌نداوه، به‌ڵام هه‌تائێستاش رۆژانه له‌نێوان 100 بۆ 130 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك.
هاوكات چه‌ند وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنان به نه‌وتى ڕه‌ش و گازوایل هه‌ن (تاسڵوجه، باعه‌درێ و دهۆك)، كه یه‌كێك له‌مانه‌ش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتی دایه.
گاز، شاده‌مارى كاره‌بای هه‌رێم
شاده‌ماری كاره‌بای هه‌رێم، پشت به گازی سروشتى "غاز" ده‌به‌ستێت. به‌پێی هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هه‌هه‌مهێنامنى كاره‌باى هه‌رێم به‌پێی سه‌رچاوه‌كانى، به‌وشێوه‌یه‌یه:
- گازی سروشتی 83%
- کارۆئاوی 1%
- نەوتی ڕەش 11%
- گازوایل 5%
به‌شى زۆری به‌رهه‌مى گازى هه‌رێم، له كێڵگه و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتییه.
كێڵگه‌ى گازی كۆرمۆر، كه دابینكه‌رى سه‌ره‌كی گازی وێستگه‌كانى كاره‌بایه، تائێستاش دوو له‌سه‌ر سێی به‌رهه‌مى كاره‌بای هه‌رێمی پێوه په‌یوه‌سته. به‌شێوه‌یه‌ك له‌م كێڵگه‌یه‌وه گاز ده‌نێردرێته وێستگه‌ى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ و هاوكات وێستگه‌ى قه‌یوان له بازیان.
ئه‌مه جگه له بوونى وێستگه‌ى گازیی كێڵگه‌ى نه‌وتى گه‌رمیان "حه‌سیره" له ئیداره‌ى گه‌رمیان، كه ئه‌ویش ڕۆژانه نزیكه‌ى 60 مێگاوات كاره‌با له گازی كێڵگه نه‌وتییه‌كه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنێت.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌باری ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم له سنوورى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتیین، به‌ڵام ئه‌مه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ئه‌و سووده‌ى نه‌بووه، به‌ڵكو زیاتر پشت به گازوایل و نه‌وتى ڕه‌ش به‌ستراوه، ته‌نها كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌میش له‌چاو كێڵگه‌ى كۆرمۆردا به‌رهه‌مه‌كه‌ى كه‌م و سنوورداره.
كاره‌با؛ چه‌ك یان بانگه‌شه؟
له‌ئێستادا كه پارتى پرۆژه‌ى ڕووناكى كردووه به یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌و كابینه حكومییه‌ى خۆی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، وادیاره یه‌كێتى له‌م مامه‌ڵه‌یه نیگه‌رانه، قسه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانییش ئاماژه‌یه‌كى ئاشكرا بوو له‌وه‌ى پرۆژه‌كه هی هه‌موویانه "ئه‌وان و پارتى و گۆڕان"، كه‌چى پارتى خۆی كردووه به خاوه‌نى.
له‌كاتێكدا ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن كه پارتى و یه‌كێتى زۆر دوورن له یه‌كترییه‌وه له دۆسییه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، پێده‌چێت به‌مه‌به‌ستى فشارخستنه سه‌ر یه‌كتری بۆ ڕازییبوون به داواكانیان، ده‌ست بۆ هه‌موو چه‌كێك ببه‌ن. له‌و نێوه‌نده‌شدا یه‌كێتى ئاماژه به چه‌كی كاره‌با ده‌كات، به‌ڵام هێشتا نازانرێت به‌كارهێنانه‌كه ته‌نها له چوارچێوه‌یه‌كى بانگه‌شه‌كارانه‌ى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردندایه، یان به ئاراسته‌یه‌كى جیدیی.