کورد لە قەراج نامێنێت و 70 گوندیش چۆڵ ده‌كرێن
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٦ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
ناحییه‌ى "قه‌راج"ـى سه‌ر به قه‌زاى مه‌خمور كه ژماره‌یه‌كى زۆری دانیشتوانه‌كه‌ى كورد بوون، به‌جێده‌هێڵرێت؛ هاوكات سه‌روى 70 گوندی كوردنشینیش چۆڵكراون.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە قەزای مەخمور ئاشکرایکرد، پێش ئەوەی داعش ڕوو لە عێراق بکات لە ساڵی ٢٠١٤، ناحیەی قەراج ی سەر بە قەزای مەخمور نزیکەی ٥٠٠ خێزانی تێدا نیشتەجێ بوو کە زۆربەیان کورد بوون.
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی پێشمەرگە لە مەخمور، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێش ئەوەی داعش ڕوو لە عێراق بکات لە ساڵی 2014، ناحیەی قەراج نزیکەی 500 خێزانی تێدا نیشتەجێ بوو کە زۆربەیان کورد بوون.
وتیشی: ئێستا ناو سەنتەری ناحیەكه خێزانی کوردی تێدا نەماوە و سەرجەم دانیشتوانەکەی عەرەبن.
دەشڵێت: هاوكات نزیکەی 70 گوندی کوردنیشین لە سنوری مەخمور، بەتەواوەتی لەلایەن دانیشتوانەکانیانەوە چۆڵکراون.
قه‌راج، یه‌كێكه له ناحییه‌كانى ناوچه جێناكۆكه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌و له ساڵی 1978ـه‌وه كراوه به ناحییه و سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر بووه، به‌ڵام به‌هۆی دابڕینییه‌وه ئێستا سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه.