هێشتا کۆمپانیا ڕاوێژکارییەکەی نێوان هەرێم و بەغدا دەستبەکارنەبووە

٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٢٨ پاش نیوەڕۆ

هێشتا کۆمپانیا ڕاوێژکارییەکەی نێوان هەرێم و بەغدا دەستبەکارنەبووە

پەنجەرە

هێشتا ئەو کۆمپانیا ڕاوێژکارییە دەست بەکار نەبووە، کە بڕیارە نێوەنگیری لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم بکات، دەستبەکارنەبوونیشی مەترسی لەسەر ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا دروست دەکات.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، دەبێت کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی ڕابسپێردرێت بۆ ئەوەی ئەو هەستێت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم و لەسەر ئەو بنەمایە، نرخی دەرهێنانی نەوت بۆ کۆمپانیاکان دەستنیشان بکات.

لەئێستادا ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم سەرکارن، هەر بەرمیلێک نەوت بە 16 دۆلار بەرهەم دەهێنن و ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراقی دەکەن، ئەمەش دۆخێکی کاتییە و وادانراوە تا ئەوکاتە بەردەوام بێت کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی نێودەوڵەتی دەست بەکاردەبێت.

کۆمپانیا ڕاوێژکارییەکە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەر کێڵگەیەک و  پشکی عێراق و کۆمپانیاکان دیاری دەکات، بۆیە بەڕای چاودێران دەستبەکارنەبوونی جێی گومانە و مەترسی لەسەر ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا دروست دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو