"پەرلەمانتار بێت یان باڵیۆز؟" پارتی بڕیار لە داهاتووی د. ئەشواق جاف دەدات
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٢٨ پاش نیوەڕۆ
پهنجهره
سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، پێشتر فەرمانی بۆ دەرکراوە بۆ ئەوەی بکرێتە باڵیۆزی عێراق، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت: حزبەکەیان بڕیار لە بارەی کاری داهاتووی سەرۆکی لیستەکەیانەوە دەدات.
له كۆتایی مانگى ئابی ئهمساڵ، د. ئەشواق جاف، سەرۆکی لیستی پارتی بۆ ههڵبژاردنى خولی شهشهمى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەک کاندیدی تری حزب و لایەنەکاندا متمانەی پێدرا وهكو باڵیۆز و بڕیاره پۆستی باڵیۆزی عێراق لە یەکێک لەو وڵاتانە وەربگرێت کە لهلایهن وهزارهتى دهرهوه بۆی دیارییدەکرێت.
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "پارتی وەکو حزب بڕیار لەبارەی کاری داهاتووی دکتۆرە ئەشواق دەدات، بەوەی گەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت یان پۆستی باڵیۆز وەردەگرێت."
دەشڵێت: پۆستی پەرلەمانتاری هاوتایە لەگەڵ پۆستی وەزیردا و لە باڵیۆز بەرزترە، دوور نییە ئەشواق جاف ئەمەیان هەڵبژێرێت، ئەگەر لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.