یەکێتیی گومانی لە ئاڵۆزییەکانی پردێ هەیە

٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٣٢ پاش نیوەڕۆ

یەکێتیی گومانی لە ئاڵۆزییەکانی پردێ هەیە

پەنجەرە

یەکێتی نیشتمانی کوردستان گومانی هەیە لەوەی گرژییەکانی ناحیەی پردێ دەستی سیاسی لە پشتەوە بێت و ئامانج لێی نانەوەی ئاژاوە و ڕێگریکردن بێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکوک.

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە کەرکوک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: گرژی لە ناحیەی پردێ لەکاتێکدا ڕوویداوە بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی لە تورکیایە و هەندێک لایەن نایانەوێت هەڵبژاردن لە کەرکوک ئەنجام بدرێت.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان بەشێک لە دانیشتوانە کورد و تورکمانەکەی ناحیەی پردێ ڕوویدا، دواتر هێز و لایەنەکان داوای دانبەخۆداگرتن و هێورکردنەوەی دۆخەکەیان کرد.

بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت: ئیدارەی کەرکوک لای یەکێتییە، بۆیە هەوڵماندا بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین، ئەگینا هەندێک لایەن هەوڵی فراوانکردنی بارگرژییەکانیان دا بۆ ڕێگرتن لە هەڵبژاردن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە خالد مەفرەجی سەرکردەی هاوپەیمانی عەرەبی، داوایەکی پێشکەش کردووە و داوای دواخستنی هەڵبژاردنی لە کەرکوک کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو