گفتوگۆی پێكهێنانى حكومه‌ت: یه‌كێتى هاوسه‌نگیی و نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى سێبه‌رى ده‌وێت
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٦ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت پارتى و یه‌كێتى هێشتا دوورن له‌یه‌كه‌وه، یه‌كێتى له‌پاڵ پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، هاوسه‌نگی له حوكمڕانیی و نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى سێبه‌رى ده‌وێت.
گرێكوێره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ
پارتى و یه‌كێتى له گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، هه‌رزوو ئه‌وه‌یان یه‌كلاكرده‌وه كه پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و حكومه‌ت بۆ پارتى بێت، ئه‌گه‌رچی یه‌كێتى داواى یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ى كرد، به‌ڵام خۆیشی زۆر جیدیی نه‌بوو له داواكه‌ى به‌تایبه‌تى كه ده‌یزانى پارتى ده‌ستبه‌رداریان نابێت.
پاشان كه باس هاته سه‌ر به‌ركه‌وته‌ى هه‌ردوو حزب له كابینه‌ى حكومه‌ت، یه‌كێتى ده‌ستبه‌جێ داواى پۆستى وه‌زیری ناوخۆی كرد، به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن پارتییه‌وه داواكه‌ى ڕه‌د كرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌بری پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، پێشنیازی پێدانى هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و پێشمه‌رگه‌ى بۆ یه‌كێتى كردووه.
سه‌رچاوه‌كانى ناو یه‌كێتى ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، حزبه‌كه‌یان هیچكام له‌و پۆستانه‌ى به‌لاوه گرنگ نییه، چونكه پێیوایه به‌هۆی شوێنه‌واریی دوو ئیداره‌ییه‌وه، هه‌م له‌ڕووى داراییه‌وه و هه‌م له‌ڕووى پێشمه‌رگه‌شه‌وه، هه‌ر حزبه حاكمى زۆنى خۆیه‌تى، بۆیه بوونى ئه‌و وه‌زاره‌ته زۆر گرنگ نابێت بۆ چه‌سپادنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى.
له‌به‌رامبه‌ردا پێیوایه پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌وپێیه‌ى سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى له‌ژێر ده‌سته و ده‌سه‌ڵاتێكى كارگێڕی فراوانیشى هه‌یه، بۆ ئه‌و گرنگه و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌شێك له هه‌ژموونى خۆی له حكومه‌تدا بسه‌لمێنێت.
ده‌سه‌ڵاتى سێبه‌ر
یه‌كێتى داواى له پارتى كردووه كه له‌حكومه‌تدا ده‌سه‌ڵاتى سێبه‌ر نه‌مێنێت. مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵاتى سێبه‌ر، بوونى هه‌ژموونى پارتییه له‌نێو وه‌زاره‌ته‌كان، به‌وه‌ى ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش به‌ناو لای یه‌كێتى بێت، به‌ڵام هه‌ژموونى پارتى تێیدا زاڵه.
له‌مڕووه‌وه یه‌كێتى جه‌ختى كردووته‌وه له‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى وه‌ریده‌گرێت، ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوه‌تى تیایدا بۆ خۆی بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه كه به‌هۆی بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له ڕاوێژكار و به‌ڕێوبه‌رى گشتى و به‌ڕێوبه‌ر و فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به پارتی، ته‌نانه‌ت له‌و وه‌زاره‌تانه‌شدا كه وه‌زیره‌كه‌یشی یه‌كێتییه، كێشه‌یان هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتى 100%ـیان نییه.