هەفتەی داهاتوو یەکەم گەشتی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت

٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٥:٤٣ پاش نیوەڕۆ

هەفتەی داهاتوو یەکەم گەشتی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت

پەنجەرە

دوای ئەوەی تورکیا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەستپێدەکەنەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجومەنەکە، بە پەنجەرەی راگەیاند: دوای ئەوەی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگیرا، لە ئێستادا هەموو کۆمپانیایەک ئازادە گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکات، ئەمە چ ئەوەی تورکش ئێرلاین "کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانی نیشتمانی تورکیا" و چ کومپانیاکانی دیکە کە ئاسمانی تورکیا بەکاردەهێنن وەکو ڕێرەوی ئاسمانی بۆ گەیشتن بە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

وتیشی: دوای دوو ساڵ و نیو دابڕان، یەکەم گەشت پێویستی بە ڕیکلامە، ئەم کۆمپانیانەی فڕۆکەوانی کاتیان پێویستە بۆ ئەوەی بلیتەکانیان بفرۆشن بۆ ئەوەی خەڵک ئاگادار بێت لە تەوقیتی گەشتەکە.

دەشڵێت: لە 2ـی 11 یان سەرەتای ئەو مانگە (مانگی 11/ تشرینی دووەمی 2025) کۆمپانیاکان دەتوانن یەکەم گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، یان بەپێچەوانەوە.

لە ڕۆژی 3ـی نیسانی 2023، دەسەڵاتدارانی تورکیا گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت و هاوکات ئاسمانی ئەو وڵاتەشیان بەڕووی گەشتی فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی داخست، ئەویش بەپاساوی هەماهەنگیی دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە". ڕۆژی 9ـی ئەم مانگەش تورکیا بڕیاریدا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو