تێكچوونى GPS لە به‌غدا؛ کێشەیەکی تەکنیکی یان جووڵەیەکی ئەمنی؟
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٨ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
چه‌ند ڕۆژێكه بەغدای پایتەخت کێشەی جیددیی لە خزمەتگوزارییەکانی دیاریکردنی شوێن (GPS) بۆ دروستبووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستكردنى ئاسته‌نگ و پەککەوتنی بەشێکی گەورەی کارەکانی گەیاندن و نەخشە ئاڕاستەپێدەرەکان. ئه‌مه‌ش لە کاتێکدایه كه پێشهاته‌كه به‌گومانه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت و هەندێک پێیانوایە پەیوەندی بە ڕێکاری ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه هه‌یه.
کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانە و پیشەی گەیاندن
ژمارەیەک لە شۆفێرانی گەیاندن (دیلیڤەری) لە بەغدا گلەیی دەکەن لە قورسبوونى ئه‌ركه‌كانیان به‌كاریگه‌ریی تێكچوونى ئه‌په‌كانى دیارییكردنى شوێن. ئه‌وان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه زۆرتر ئه‌په‌كانى وه‌كو گوگڵ ماپ و ویز به‌كاردێنن، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه به‌پێی پێویست كارناكه‌ن و شوێنى هه‌ڵه‌یان ده‌ده‌نێ.
ئه‌و شۆفێرانه به میدیا عێراقییه‌كانیشیان وتووه: زۆرجار كه‌سێك كه داواكارییه‌كى هه‌یه، له‌سه‌ر شاشه‌كه‌مان كۆڵانێك ده‌رده‌چێت، كه‌چى خۆی له ڕاستییدا له كۆڵانێكى تره، بۆیه ناچارین به ته‌له‌فۆن دڵنیا بینه‌وه له‌كوێن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه نه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش كاتمان زیاتر ده‌بات و بارگرانیشی زیاتره.
نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى كه فلای كام به‌كاردێنن، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئاسته‌نگ بۆ ئه‌وانیش درووست بووه.
هۆکارە تەکنیکییەکان و لایەنی ئەمنی
عوسمان ئەحمەد، شارەزای تەکنیکی، پێیوایه ئه‌وه‌ى هه‌یه "ته‌شویش"ـه و به ئه‌نقه‌ست ده‌كرێت.
وتیشی: لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئاماژەی ڕادیۆیی بەهێزتر لە ئاماژەکانی GPS، ته‌شویش له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌پانه درووست ده‌كرێت و واده‌كات له بری شوێنى راسته‌قینه، شوێنى ساخته دیاریی بكه‌ن.
لەسەر ئاستی ئەمنی، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە تێكچوونى جی پی ئێسه‌كان پەیوەندی بە ئامادەکارییە ئەمنییەکانەوە هەیە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
یه‌كێكى تر له‌و گومانانه‌ى له ئارادایه، ئه‌وه‌یه كه كاره‌كه گروپه چه‌كداره‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزیی له‌هه‌ر هێرشێكى گریمانه‌كراو كه بكرێته سه‌ریان.
لەگەڵ زیادبوونی گرژیی و ململانێکانی ناوچەکە و ئه‌گه‌رى دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران، ئه‌م دیاردانه وەک دەرکەوتەیەکی نوێی ئه‌و شەڕە سه‌یر ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى پاراستنی بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كان و ڕێگری‌کردن لە هێرشی فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كى زیره‌ك بۆیان، یاخود بۆ ئاسته‌نگیی دروستكردن له سیخوڕییكردن به‌سه‌ریانه‌وه له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و ئامێری ئه‌لیكترۆنى و سیخوڕیی دیكه‌وه.