"هه‌نگاوێكى ره‌مزییه"؛ هۆكارى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی په‌كه‌كه
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٩ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسی نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه" ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌و حزبه بۆ كشانه‌وه‌ى پۆلێك گه‌ریلاى بۆ ناوچه‌كانى پاراستنى مه‌دیا، هه‌نگاوێكى ڕه‌مزیی بووه و مه‌به‌ست لێی خێراكردنى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتییه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، به په‌نجه‌ره‌ى وت: گه‌ریلا كشاوه‌كان ده‌مێكه له هێڵی ته‌ماسدا نین له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كردیان چالاكییه‌كى ڕه‌مزیی بوو.
ده‌رباره‌ى هۆكارى ئه‌نجامدانى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، سه‌رچاوه‌كه وتى: پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا زۆر به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ى په‌رله‌مان پێكیهێناوه كاره‌كانى زۆر سسته و قه‌تیسبووه، هاوكات پرۆسه‌كه‌ش نه‌یاری زۆری بۆ په‌یدا بووه.
ڕوونیكرده‌وه: په‌كه‌كه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى ئه‌مڕۆی كرد بۆ ئه‌وه‌ى ته‌كانێك وه‌به‌ر پرۆسه‌كه‌دا بدات.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییدا، په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند لەسەر بنه‌ماى به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستوری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ده‌ستیانكردووه به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ى گەریلا لە باکوری کوردستان و تورکیا لەو سەنگەرانەی كه له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندانن و زەمینه‌یان لەبارە بۆ "ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو."