كێبڕكێی کۆمپانیا چینی و ئەمەریکییەکان لە عێراق؛ چینییەکان براوەی کێبڕکێن
٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٢١ پێش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
کۆمپانیا چینی و ئەمەریکییەکان بە کۆمەڵێک ئامانج و ئەجێندای جیاوازەوە ڕوویان لە عێراق کردووە، کۆمپانیا چینییەکان دابینکردنی وزەیان بۆ وڵاتەکەیان دەوێت بە بێ کێشە، لەکاتێکدا کۆمپانیا ئەمەریکییەکان قازانجیان دەوێت.
له‌مانگى ئایاری ساڵی پار، 7 كۆمپانیای چینی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقییه‌وه هه‌ڵبژێردران بۆ وه‌رگرتنى گرێبه‌ستى وه‌به‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتى و گازییه‌كاندا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری نه‌وتى عێراقی ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه 28 كۆمپانیای بوارى وزه‌ى ئه‌مه‌ریكی، له عێراقدا كارده‌كه‌ن، كه دیارترینیان: KBR، هالیبرتۆن، شلمبه‌رگر، بیكه‌ر هیووز و وۆد گروپن. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش، كۆمپانیا چینییه‌كان سه‌رپه‌رشتی 7.3%ـى پرۆژه‌كانى نه‌وت و گاز له عێراقدا ده‌كه‌ن و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌متر له 2%.
بەڕای چاودێرانی بواری وزە، ئەگەر کۆمپانیا ئەمەریکی و چینییەکان لە عێراق بکەونە کێبڕکێوە و لەسەر بنەمای موزایەدە گرێبەستی نەوتی لە نێوانیان یەکلایی بکرێتەوە، ئەوا چینییەکان براوە دەبن.
کۆمپانیا چینییەکان زۆرینه‌یان حکومین و قازانجیان زۆرتر ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگه كه نەوت بۆ وڵاتەکەیان دابین بکەن، لەکاتێکدا کۆمپانیا ئەمەریکییەکان سه‌ر به كه‌رتى تایبه‌تن و قازانجیان دەوێت و دەبێت پێشوەخته گرنگی گرێبەست و قازانج بۆ خاوەن پشکەکان بسەلمێنرێت.
هەرچەندە ئەگەر کێبڕکێ دروست ببێت کۆمپانیا چینییەکان براوە دەبن، بەڵام لە ئێستادا حکومەتی عێراق بە ئامانج و پاڵنەری سیاسی ڕووی لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کردووە .